بەشەخۆراکی مانگی ڕەمەزان دابەشدەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ڕایگەیاند، ماوەیەکە دەست بە دابەشکردنی بەشەخۆراکی دووەم و تایبەتی مانگی ڕەمەزان کراوە، بەڵام لە سلێمانی کەمێک دواکەوت.

ئەمڕۆ سێشەممە26ی ئادار، نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم ئاشکرایکرد،” دابەشکردنی بەشەخۆراکی دووەم و خۆراکی مانگی ڕەمەزان ماوەیەکە دەستیپێکردووە، بەڵام لە سلێمانی کەمێک دواکەوت و لەئێستادا لەوێش هاوشێوەی ناوچەکانی دیکە بەخێرایی دەستیپێکردووە”.

ئاماژەی بەوەکرد، بەپێی بڕیاری وەزارەتی بازرگانی پێویستە بریكارەكانی خۆراك بۆ گەڕاندنەوەی پارەی هاووڵاتییان هەژماری بانكییان هەبێت، زیاتر لە مانگێکە ئاگادارکراون بۆ تەواوكردنی ئەو بابەتە، زۆربەیان كارت و هەژماری بانكییان هەیە و كەمێكیان ماون و ئەوانیش تەواو دەكرێن.

ڕوونیکردەوە، بەشەخۆراكەکە لە شەكر، زەیت، دۆشاوی تەماتە، برنج، نیسك و ئارینۆک پێکهاتووە، بەشەخۆراکی مانگی ڕەمەزانیش لە نیشاستە، مەعکەرۆنی، ئاردی سفر و شەعریە پێکهاتووە و لەگەڵیدا دابەش دەکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا