قوباد تاڵەبانی جەخت لە کاری پێکەوەیی نێوان یەکێتی و گۆڕان دەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە‌میانی ھە‌ڵمە‌تی بانگە‌شە‌ی ھە‌ڵبژاردن، قوباد تاڵەبانی سەرۆكی هاوپەیمانی كوردستان لە شاری كەركوك لەگەڵ كاكەییەكانی شارەكە كۆبووەوە و دواتر سە‌ردانی مە‌كۆی گۆڕانی كرد.

ئەمڕۆ سێشەممە قوباد تاڵەبانی جەختی کردەوە لەوەی، كاكەییەكان پێكهاتەیەكی سەرەكی و گرنگی پارێزگاکە و سەرجەم کوردستانن و لە هاوپەیمانی كوردستان داكۆكیكاری سەرسەختی ماف و شایستەكانی كاكەییەكان دەبن و ئاگاداری ئەوەشن خزمەتگوزاری و ڕەوشی ژیانیان لە کەرکوک لە ئاستی پێویستدا نییە و كاندیدە‌كانی ھاوپە‌یمانی كوردستان كار لە‌سە‌ر باشتر خزمە‌تكردنی ھاوڵاتیان دە‌كە‌ن لە‌ داھاتوودا.

وتیشی: ئێمە‌ بۆیە‌ بە‌یە‌كە‌وە‌ین لە‌ ھاوپە‌یمانی كوردستان چونكە‌ دڵنیاین بە‌یە‌كەوە‌ بە‌ھێزترین و دە‌توانین باشتر خزمە‌تتان بكە‌ین.

دواتر سە‌رۆكی ھاوپە‌یمانی كوردستان سە‌ردانی مە‌كۆی گۆڕانی كرد لە‌ كە‌ركوك و لە‌گە‌ڵ بە‌رپرسی مە‌كۆ باسیان لە‌ رێڕە‌وی بانگە‌شە‌ی ھە‌ڵبژاردن و چۆنییە‌تی سە‌رخستنی كاندیدە‌كانی ھاوپە‌یمانی كوردستان كرد، لە‌پێناو باشتر خزمە‌تكردنی ھاوڵاتیانی قودسی كوردستان.

قوباد تاڵە‌بانی جە‌ختیشی كردە‌وە‌ لە‌سە‌ر بە‌ردە‌وامیدان بە‌كاری پێكە‌وە‌یی لە‌نێوان یە‌كێتی و گۆڕان، بۆ ئە‌وە‌ی كورد بە‌ھێزتر بێت و باشتر بتوانێت بە‌رگری لە‌مافە‌كان بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا