خوێندکاران دەستیان بە خۆپیشاندان کردەوە

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای ئەوەی ماوەی چەند ڕۆژ خوێندکارانی زانکۆو پەیمانگاکان بەمەبەستی داواکردنی دەرماڵە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، شارەکانی هەرێم، دواتر خۆپیشاندانەکان وەستان و ئەمڕۆ دوای دوو هەفتە لەبەردەم زانکۆی ڕاپەڕین خوێندکاران دەستیان بە خۆپیشاندان کردەوە.

ئەمڕۆ شەممە 4ی کانونی یەکەمی 2021، خوێندکارانی زانکۆی ڕاپەرین لە ڕانیە، لەبەردەم زانکۆ دووبارە بە مەبەستی داواکردنی دەرماڵە دەستیان بە خۆپیشاندان کردەوە.

دوای زیاتر لە ڕاگرتنی دەوامی زانکۆکان بۆ ماوەی هەفتەیەک، ئەمرۆ خوێندکاران بە دروشمی (خوێندكار بۆ گەل هیوایە و هێزی وەك ڕەشەبایە) هەروەها (كۆڵنادەین واز ناهێنین مافمان بەدەست دەهێنین)، دەستیان بە خۆپیشاندان کردەوە.

لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا، خوێندکارانی زانکۆو پەیمانگاکانی شارەکانی هەرێم خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، داوای دەرماڵەیان لە حکومەتکرد، هاوکات بافڵ جەلال تاڵەبانی بڕیاری چارەسەرکردنی کێشەکانی بەشە ناوخۆییەکانی خوێندکارانی سنوری شاری سلێمانیدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا