پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ چوارشەممە دابەشکردنی بەنزینی 690 دیناری عێراقی لە سەرجەم ئەو وێستگانەی سلێمانی کە تایبەت بوون بە دابەشکردنی ئەو جۆرە بەنزینە، ڕاگیرا.
محەمەد حەسیب، بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی ئەوەی کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی تا ئێستا مووچەی مانگی شوباتیان وەرنەگرتووە، بایکۆتی دەوامیان کردووە و ئەمەش بووەتەهۆی ئەوەی نەتوانن ڕێکارە یاساییەکان و ئەو مامەڵەیەی کە لەگەڵ بەغدا هەیانە تەواوی بکەن.
وتیشی، بەهۆی بایکۆتی کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتییەکەوە نەتوانراوە پارە بنێردرێتە بەغدا لە بەرامبەر ناردنی بەنزینی 690 دیناری بۆ سلێمانی و دابەشکردنی بەسەر شۆفێراندا.
ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی ڕاگرتنی دابەشکردنی بەنزینی عێراقییە لەو بەنزینخانانەی سلێمانی کە تایبەت بوون بە دابەشکردنی ئەو جۆرە بەنزینە.