ئەمریكا دەستی بەدابەشكردنی ڤاكسین كرد

پۆڵەتیك پرێس

وەزیری تەندروستی ئەمریكا دەستپێكردنی دابەشكردنی ڤاكسینی تاقیكاری دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیاند.

ئەلێكس ئازەر لە گرتە ڤیدیۆییەكیدا كە لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تویتەر بڵاویكردوەتەوە، رایگەیاندووە، ئێستا بە ملیۆنان دەرمان لە یەكەم ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنا كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی خۆراك و دەرمانی ئەمریكاوە پەسەند كراوە، لە هەموو ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دا بڵاوكراونەتەوە.

هاوكات بەڕێوەبەرایەتی خۆراك و دەرمانی ئەمریكا (FDA) مۆڵەتی بەكارهێنانی لەناكاوی ڤاكسینی دا كە لەلایەن كۆمپانیای فایزەر و بایۆتەكی ئەڵمانییەوە پەرەی پێدرا.

هەفتەی رابردوش بەریتانیا بوو بە یەكەم وڵات كە دەست بكات بە بەكارهێنانی ڤاكسینی دەرەوەی تاقیكردنەوە پزیشكییەكان بكات.

پێشبینی دەكرێت لە قۆناغی سەرەتا بڕی 300 ملیۆن دەرزە لەو ڤاكسینە دابەشبكرێت، هێشتا دیار نییە لە سەرەتادا چ گروپێك دەكوترێت، بەڵام بەوتەی بەرپرسانی ئەمریكا سەرەتا پزیشكان و كەسانی بەتەمەن بە ڤاكسینەكە دەكوترێن.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک