حکومەتی هەرێم: 984 کەس کرابوونە شەهید کە شەهید نەبوون

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندام پەرلەمانێکی کوردستان ڕایگەیاند، لە ڕاپۆرتی سێیەمی چاکسازیدا  984 کرابوونە شەهید، کە شەهید نەبوون.

هێڤیدار ئەحمەد ئەندام پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد، “لە ڕاپۆرتی سێیەمی چاکسازیدا  984 کرابوونە شەهید، کە شەهید نەبوون، لەو ژمارەیەش 274 کەس لە هەولێر بوون، 618 کەس لە سلێمانی و 119 کەسیش لە دهۆک بوون”.

وتیشی، “27 هەزار و 834 کەس ناویان وەک کەمئەندام بووە و مووچەیان وەرگرتووە، لەکاتێکدا کەمئەندام نەبوون”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “چوار هەزار و 189 کەس دوو مووچەییان وەرگرتووە، هەبووە دوو مووچەی خانەنشینی وەرگرتووە! هەیە فەرمانبەرە و خانەنشینە! هەشە دوو مووچەی فەرمانبەری هەیە”.

باسی لەوەشکرد، “154 کەس بەناوی بریکاری وەزیر و پارێزگار و جێگری پارێزگار و بەڕێوەبەری گشتی و قائیمقام و بەڕێوەبەری ناحییە، مووچە وەردەگرن و جێگەیان نییە کاری تێیدا بکەن! نزیکەی 20 ملیار دیناریش بۆ کرێ خوێندنی منداڵانی شەهید خەرج کراوە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا