وەزارەتی خوێندنی باڵا چوارچێوەیەك بۆ تاقیكردنەوەی توانستی زمانی كوردی دادەڕێژێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، چوارچێوەیەك بۆ ئەنجامدانی تاقیكردنەوەی ستانداردی توانستی زمانی كوردی دادەڕێژێت.

رۆژی چوارشەممە 1_2_2023، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، رایگەیاند: ئامادەكاری بۆ تاقیكردنەوەی ستانداردی توانستی زمانی كوردی و سیاسەتی گرنگیدان بە زمانی كوردی، دەكرێت.

لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیدا هاتووە، بە سەرپەرشتی دكتۆر ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، كۆبوونەوەی لێژنەی باڵای دانانی تاقیكردنەوەی ستانداردی توانستی زمانی كوردی لە زانكۆكانی كوردستان بەڕێوەچوو، وەزیری خوێندنی باڵا لە میانەی كۆبوونەوەكەدا رایگەیاند، پەرەپێدانی زمانی دایك ئەركێكی نەتەوەییە.

دكتۆر ئارام محەمەد قادر راشیگەیاند، جێگەی خۆشحاڵییە لە ئێستادا بەشەكانی زمان و ئەدەبی كوردی لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان لە رووی مەعریفی و توانای مرۆییەوە، لە ئاستێكی بەرزدایە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا