کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستیپێکرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئێستا دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستیپێکرد، کە لەچەند بڕگەیەک پێکهاتووە و یەکێک لەوانە پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجەیە.

ئەمڕۆ شەممە30ی ئەیلول، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستیپێکرد، دوای ئەوەی لەکاتی ئاسایی خۆیدا ئەنجام نەدرا، بەهۆی تەواونەبوونی ڕێژەی یاسایی ئامادەبوونی پەرلەمانتارانەوە بۆماوەی نیو کاتژمێر دواخرا.

لەکاتێکدا، بڕیاربوو لە كۆبوونەوەی رۆژی 14ی ئەیلولی 2023ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای بەپارێزگاكردنی هەڵەبجە بدرێت، بەڵام بەهۆی نەچوونی بەشێكی پەرلەمانتاران بۆ كۆبوونەوە و تەواونەبوونی ژمارەی یاسایی ئامادەبووان دانیشتنەكە نەكرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا