كۆنگرێسی ئەمریكا پرۆژە یاسایەك دەربارەی هەڵگرتنی چەك ئامادە دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كۆنگرێسی ئەمریكا پرۆژەیاسایەك دەربارەی هەڵگرتنی چەك ئامادە دەكات، هەردوولایەنی دیموكرات و كۆماریەكان پەسنی پرۆژە یاساكە دەكەن و بەگرنگی دەزانن.

چاك شۆمەر سەرۆكی دیموكراتەكان لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا رایگەیاندووە، پرۆژە یاسایەك لەلایەن ئەندامانی هەردوو حزبی كۆمارییەكان و دیموكراتەكان پشتگیری دەكرێت و لەرێیەوە هەنگاوێكی گرنگ دەنرێت بۆ كەمكردنەوەی روداوەكانی تەقەكردن لە ئەمریكا، كریس مۆرڤی سیناتۆری دیموكراتەكانیش رایگەیاندووە، ئەو پرۆژە یاسایە گرنگترین پرۆژە یاسایە لە دژی توندوتیژییەكان لە ماوەی 30 ساڵدا و ژیانی هەزاران كەس رزگار دەكات.

بەپێی پرۆژە یاساكە، پشتگیری یاساكانی هەر ویلایەتێك دەكرێت بۆ وەرگرتنی چەك لە هەر كەسێكی مەترسیدار و ویلایەتەكان ناچار دەكرێن لێكۆڵینەوە لە تۆماری تاوان و دەرونیی هەموو ئەو گەنجانە بكەن كە تەمەنیان لە نێوان 18 بۆ 21 ساڵدایە و دەیانەوێت چەك بكڕن، هەروەها كۆمەڵێك پێشنیاری تری تێدایە بۆ بەرەنگاربونەوەی فرۆشتنی چەك بەشێوەیەكی نایاسایی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا