نیکی هەیلی لە رکابەری کاندیدبوونی کۆمارییەکان دەکشێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کەسێکی نزیک لە نیکی هەیلی رایگەیاند کاندیدەکەی کۆمارییەکان بڕیاریداوە بکێشێتەوە و رێگە بۆ ترەمپ چۆڵبکات، ئەمەش دوای ئەوەی لە 19 هەڵبژاردنی بەرایی، تەنیا لە دووانیان بردییەوە.

رۆژی چوارشەممە 06-03-2024 نیکی هەیلی، کاندیدی کۆمارییەکان و تاکە رکابەرەکەی دۆناڵد ترەمپ، هەروەک کەسێکی نزیکی باسیکردووە، بڕیاریدا لە کێبڕکێی بەدەستهێنانی کورسیی کۆشکی سپی بۆ چوار ساڵی داهاتوو بکێشتەوە.

بڕیارەکەی نیکی هەیلی، وەک ئەو سەرچاوەیە باسیدەکات، دوای ئەوە دێت کە لە هەڵبژاردنەکانی بەرایی سێشەممەی گەورە سوپەر تیوزدەی نەیتوانی بباتەوە، لە کۆی 15 ویلایەت، لە 14یان دۆڕاندی و پێشتریش لە چوار هەڵبژاردندا تەنیا لە یەکیان بردبوویەوە.

هەر کەسێک ببێتە کاندیدی سەرەکیی پارتی کۆماری بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا، پێویستی بەوەیە پاڵپشتیی 2 هەزار و 429 نوێنەر بەدەستبهێنێت. نیکی هەیلی توانی لە رۆژی سێشەممەی گەورەدا 43 نوێنەر بباتەوە و، ژمارەی نوێنەرەکانی بگەیێنێتە 86 نوێنەر.

لەلایەکی دیکە، لەو 14 ویلایەتەی ترەمپ تێیاندا براوەی زۆرینەی دەنگەکان بووە، توانیویەتی 722 نوێنەر کۆبکاتەوە. تاوەکو ئێستاش بە گشتی 966 نوێنەری کۆکردووەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا