ناوەڕۆكی پەیوەندی تەلەفۆنی سەرۆكی ئیمارات و سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بۆ یەكەمجار دوای هەڵگیرسانی جەنگی ئیسرائیل – حەماس، شێخ محەمەد بن زاید سەرۆكی ئیمارات و بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل، بە تەلەفۆن دۆخی ناوچەكەیان تاووتوێكرد.

بە گوێرەی راگەیەندراوی نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل و رۆژنامەی (هارتس)ی ئیسرائیلی، ناتانیاهۆ بە شێخ محەمەد بن زایدی راگەیاندووە، كە لە تێكشكاندنی توانا سەربازییەكانی بزووتنەوەی حەماس بەردەوام دەبن و هەموو هەوڵێكیش دەدەن زیان بە خەڵكی سڤیل نەگەیەنن.

بە گوێرەی راگەیەندراوەكە، هەردوولا رێككەوتن كە پەیوەندییەكانیان بەردەوام بن.

ئاژانسی فەرمی ئیمارات، سەبارەت بەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەی نێوان بن زاید و ناتانیاهۆ ئاماژەی بەوەداوە، كە سەرۆكی ئیمارات داوایكردووە، توندوتیژی لە ناوچەكە بوەستێنن، بەتایبەت لە كەرتی غەززە و پارێزگاری لە خەڵكی مەدەنیش بكرێت.

 

هەر ئەمڕۆ ناتانیاهۆ پەیوەندی بە شا عەبدوڵڵای پادشای ئوردن، عەبدولفەتاح سیسی سەرۆكی میسر و سەرۆكی كۆمیسیۆنی یەكێتی ئەوروپا ئۆرسۆلا ڤۆندێرلاین كردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا