کازمی: بە یەک مەرج لە نمایشی سەربازی حەشدی شەعبیدا ئامادەدەبم

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرپرسێکی سەرۆکایەتی ئەرکانی حەشدی شەعبی ئاشکرایکرد، “مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق وتوویەتی بە یەک مەرج لە نمایشی سەربازی حەشدی شەعبیدا ئامادەدەبم، ئەویش ئەوەیە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان نمایش نەکرێت”.

ئەمڕۆ دووشەممە بەرپرسێکی سەرۆکایەتی ئەرکانی حەشدی شەعبی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت لەبارەی دواکەوتنی نمایشی سەربازی هێزەکانی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند، “دواکەوتنی نمایشی سەربازی حەشد بەهۆی کێشەی هونەرییەوە و هیچ هۆکارێکی سیاسی لەپشت نییە”.

وتیشی، “بەئەگەری زۆرەوە کۆتایی ئەم هەفتەیە لە سەربازگەی ئەبو مونتەزر محەمەداوی لە پارێزگای دیالە نمایشەکە ئەنجام دەدرێت”.

لەبارەی ئامادەبوونی مستەفا کازمی لە نمایشەکە وتی، “سەرۆکایەتی ئەرکانی حەشدی شەعبی بانگهێشتنامەی بۆ کازمی ناردووە تا ئامادەی نمایشەکە ببێت، بەڵام کازمی وتویەتی بەو مەرجە ئامادە دەبم کە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان نمایش نەکرێت”.

بڕیاروابوو لە ڕۆژی 24ی ئەم مانگە نمایشی سەربازی هێزەکانی حەشدی شەعبی ئەنجامبدرێت، بەڵام بەهۆی کێشەی هونەرییەوە نمایشەکە دواخرا”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا