پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و هاوپەیمانی عەزم لە بەیاننامەیەكی هاوبەشدا، پشتیوانی خۆیان بۆ دەستپێشخەرییەكەی چوارچێوەی هەماهەنگی دەربڕی.
رۆژی شەممە لە بەیاننامەیەكی هاوبەشدا یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و هاوپەیمانی عەزم رایانگەیاند: هەردوولا پشتیوانی ئەو دەستپێشخەرییە دەكەن كە لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگییەوە راگەیەنراوە بە مەبەستی كۆكردنەوەی لایەنەكان لەسەر مێزی گفتوگۆ و دانووستانكردن، چونكە قەیرانی سیاسی لە عێراق ماوەیەكی زۆری خایاندووە و كاری كردووەتە سەر ژیانی هاووڵاتییانی عێراق.
ئەوەشهاتووە، هەردوولا جەختدەكەنەوە لەسەر رەچاوكردنی پشك و بەركەوتەی پێكهاتەكانی گەلی عێراق لە پێكهێنانی حكومەت لەوانەش هەڵوێستی ئەرێنی هەموان لەسەر كاندیدی فراكسیۆنی زۆرینە بۆ پێكهێنانی حكومەت بە قبوڵكردن یان رەتكردنەوەی كاندیدەكە بە هۆكاری بابەتی و لەسەر بنەمای شیاوبوونی.
لە بەیاننامە هاوبەشەكەدا، هەردوولا كۆكن لەسەر ئەوەی كە پۆستی سەرۆككۆمار پشكی یەكێتیی نیشتمانی كوردستانە.
رۆژی چوارشەممەی رابردوو 4 ی ئایار، چوارچێوەی هەماهەنگی دەستپێشخەرییەكی تایبەت بە چارەسەركردنی بارودۆخی سیاسیی عێراقی بڵاوكردەوە.
یەكەم دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دوای هەڵبژاردنی پەرلەمان لە 10-10-2021، لە 1ی كانوونی دووەمی 2022 ئەنجامدرا، تائێستا پەرلەمان شەش جار كۆبووەتەوە، بەڵام هێشتا نەیتوانیوە كاندیدی پۆستی سەرۆككۆمار هەڵبژێردرێت.