عێراق و ئێران رێککەوتنی نوێ لە بواری وزە ئیمزا دەکەن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

عێراق و ئێران رێککەوتنی نوێ لە بواری ھەناردەکردنی غاز و کێڵگە ھاوبەشەکانی نێوانییان ئیمزا دەکەن.

جواد ئوجی وەزیری نەوتی ئێران رایگەیاند، لەگەڵ عێراق گەیشتوونەتە رێککەوتنی نوێ لە بواری ھەناردەکردنی غاز و بەرھەمھێنانی غاز لە کیڵگەکانی ئێران لەگەڵ رێکخستنی خزمەتگوزارییە ھونەری و ئەندازیارییەکان لەو بوارانەدا و لیژنەیەکی ھاوبەشی پسپۆڕیش پێکدەھێنن بۆ کارکردن لە کێڵگە نەوتی و عازییە ھاوبەشەکانی نێوانیان.

وتیشی، ئاستی بەرھەمھێنانی غاز لە ئێران رۆژ لە دوای رۆژ زیاتر گەشە دەکات و لە ئێستادا لە کۆی 52 کێڵگەی غاز لە خۆرئاوای ناوچەی کاروون، لە 21 کێڵگەیان غاز بەرھەم دەھێنرێت و تا کۆتایی ئەمساڵیش ھەر 52 کێڵگەکەی ئەو ناوچەیە دەکەونە کار و غاز بەرھەم دەھێنن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا