لەسەر درەختەكانی هەرێم عێراق لێكۆڵینەوە لەگەڵ باڵیۆزی توركیا دەكات

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لەگەڵ دەستەی ژینگەی هەرێم و هەوڵەكانیان بۆ لێكۆڵینەوە لەگەڵ باڵیۆزی توركیا بەردەوامە، بەمەبەستی دانانی سنورێك بۆ ئەو پێشێلكاریانە.

ئەحمەد محەمەد وتەبێژی دەستەی پاراستن و ژینگەی هەرێمی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند: “لەبارەی سوتان و بڕینەوەی درەختەكانی هەرێم لەلایەن سوپای توركیاوە وەك دەستەكە بەدواداچونی خۆمان كردوووە، هاوكات سەرۆكی دەستەكەش لەگەڵ وەزارەتی ژینگە و تەندروستی عێراق لەهەوڵدان بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێك”.

وتیشی “وەزارەتی دەرەوەی عێراقیش لەوپرسە ئاگادار كراوتەوە و داوامان لێكردوون باڵێۆزی توركیا بانگهێشت بكات بۆ لێكۆڵینەوە و بەدواداچون لەسەر بڕینەوەی ئەو درەختانە و دانانی سنورێك بۆ پێشێلكاریەكان”.

بەوتەی وتەبێژی دەستەی ژینگە ئەوشوێنانەی درەختەكانی بڕدراون، تائێستا بەناوچەی قەدەغەكراو دانراون لیژنە ناتوانێت بچێتە ئەو شوێنانە بەدواداچون بكات، بەڵام ئەوانیش وەك دەستەی ژینگە دژی ئەو كارانەی توركیان، دەستبردن بۆیان بەتاوانێكی گەورە لەقەڵەم دەدەن.

سوپای تورکیا بەسەدان تەن داری ناوچە کوردییەکانی سوتاند و بڕیەوە و بۆ وڵاتەكەی خۆی گواستیەوە، ئەو كارەش کاردانەوەیەکی زۆری سیاسەتمەداران و چالاکوانان و ژینگەدۆستانی لێکەوتووەتەوە و داوا لەکۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كرا رێگری لەتورکیا بکات لەزیانگەیاندن بە سروشتی کوردستان.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا