ئەو پارەیەی حكومەت بەناوی ڕسوماتی ژینگەوە لەشۆفێرانی وەردەگرێت بۆ كوێ دەچێت؟

پۆڵەتیك پرێس

وتەبێژی دەستەی چاككردن و پاراستنی ژینگە دەڵێت، ئەو رسوماتەی ساڵانە لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتووچۆ بەناوی ژینگەوە لە شوفێران وەردەگیرێت ناگەڕێتەوە بۆ ئەوان و دەگەڕێتەوە بۆ گەنجینەی وەزارەتی دارایی و بەشێكیشی بۆ بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتووچۆ دەبێت.

ئەحمەد محەمەد، وتەبێژی دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: وەكو دەستەی ژینگە نازانن بڕی ئەو رسوماتە چەندە كە ساڵانە لە شوفێران بەناوی ژینگەوە لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتووچۆ وەردەگرێت.

وتەبێژی دەستەی چاككردن و پاراستنی ژینگە وتی: 80% ی ئەو داهاتە دەگەڕێتەوە بۆ گەنجینەی وەزارەتی دارایی و 20% ی بۆ بەڕێوەبەرایەتییەكان هاتووچۆ دەبێت، بۆیە ئەوان داواكارن ئەو رسوماتە بەناوی ژینگەوە لە شوفێران وەرنەگیرێت و بەناوێكی دیكە وەربگیرێت.

باسی لەوەشكرد، بە پێی یاسا هەركەسێك سەرپێچی ژینگەیی بكات بە بڕێك پارە سزا دەدرێت كە بڕەكەی لە 100 هەزار تا دە ملیۆن دینار لە دەسەڵاتی سەرۆكی دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگەدایە لە سەرپێچیكاری وەربگرێت، لە دە ملیۆن تا 200 ملیۆن دیناریش سەرپێچیكار دۆسیەكەی دەچێتە دادگا و دادگا بڕیاری لێدەدات.

بەپێی ئامارێكی دەستەی چاككردن و پاراستنی ژینگە لە ساڵی 2020 دۆسیەی سكاڵاكانی دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە بریتی بووە لە 655 لە هەریەك لە پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك و سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین.

كۆی ئەو پرۆژانەی لە ماوەی ساڵی 2020 پابەندی رێنماییەكانی ژینگە نەبوون و سزادراون بریتین لە 33 پرۆژە، وە كۆی گشتی پێ بژاردن بۆ خاوەن پرۆژەكان كە پابەندی رێنماییەكانی ژینگە نەبوون لە ساڵی2020 بریتی بووە لە ( 76 ملیۆن و 464 ) هەزار دینار.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا