دەستەی ژینگە تەواوی كارگە نایاساییەكان دادەخات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی دەستەی ژینگەی هەرێم دەڵێت، ئەو پرۆژە و كارگانەی بەپێی رێنماییەكانی دەستەكەیان كارناكەن رووبەڕووی رێكاری یاسایی دەبنەوە و دادەخرێن.

ئەحمەد محەمەد، وتەبێژی دەستەی ژینگە بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: لیژنەی چاودێری و بەدواداچوونمان هەیە كە بەپێی رێنمایی ژمارە یەكی ساڵی 2013 كاردەكات، هەر پرۆژەیەك لە چوارچێوەی رێنماییەكانی ئێمەدا كارنەكات رێكاری یاسایی و كارگێڕی بەرامبەریان دەگرینەبەر.

وتەبێژی دەستەی ژینگە وتی: هەندێك پرۆژە یان كارگە، هەر رەزامەندی پێنادەین بەهۆی سەرپێچی رێنماییەكانی ئێمەوە، ئەگەر مۆڵەتیشیان بدەینێ‌ بەردەوام چاودێرییان دەكەین و لە كاتی سەرپێچی كردندا ئەو پرۆژە و كارگانەی سەرپێچیان كردووە دایان دەخەین.

ئەوەشی خستەڕوو، لە ماوەی رابردوو نۆ پاڵاوتگەیان داخستووە، رۆژی دووشەممەش 27 پرۆژەی هاڕینی بەردیان داخست.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا