دەستەی ژینگە داوا لە هاووڵاتیان دەكات پاشماوەی قوربانی فڕێ‌ نەدەنە شەقام و كۆڵانەكان

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەستەی ژینگەی هەرێمی كوردستان، داوا لە هاووڵاتیان دەكات، لە رۆژانی جەژنی قورباندا، رەچاوی رێنماییە ژینگەییەكان بكەن و پاشماوەی قوربانی كردن لە كۆڵان و شەقامەكاندا فڕێ نەدەن، لە كاتی چوونە سەیران و گەشتدا، ژینگە لە پیسبوون بپارێزن و ئاگر جێنەهێڵن بۆئەوەی رووداوی ئاگركەوتنەوە دروست نەبێت.

لە راگەیەندراوێكیدا، كە بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانەوە بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ، دەستەی ژینگەی هەرێمی كوردستان دەڵێت: ئەو هاووڵاتییەی دەیەوێت قوربانی بكات بە كوشتنەوەی ئاژەڵێك و دابەشكردنی گۆشت بەسەر هاووڵاتیان دا، پێویستە ئەو ئاژەڵەی ئامادەیكردووە بۆ كوشتنەوە لەسەربڕخانەی فەرمی بكوژرێتەوە، بۆ ئەوەی لەژێر چاودێری پزیشكی ڤێتەرنەری بێت و پاشماوەكان لەو شوێنە فڕێبدرێت نەك لە كۆڵانەكان و شەقامی گەڕەكەكان.

دەستەی ژینگە، بە پێویستی دەزانێت، ئەو ئاژەڵانەی بۆ سەربڕین ئامادەكراون، پشكنینیان بۆ بكرێت، تا دڵنیابن لەوەی تووشبووی تای خوێنبەربوون نییە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا