ژینگەی هەرێم: 100 ملیۆن دۆنم دارستان بەهۆی هێرشەكانی توركیاوە ئێرانەوە سووتاون

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی فەرمی دەستەی ژینگەی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بە هۆی بۆردوومانەكانی توركیا و ئێرانەوە 100 ملیۆن دۆنم دارستان لە هەرێم سووتاوە.

عەبدولڕەزاق خەیلانی وتەبێژی فەرمی دەستەی ژینگەی هەرێمی كوردستان بە دەنگی ئەمریكای رایگەیاند، رێژەی سەوزایی لە شارەكانی هەرێمی كوردستان جیاوازن، بە ڕێژەی 10%،‌ یان 12% یان 8% جیاوازی هەیە بەپێی شارەكان، پێشتر سەرۆكی دەستەی ژینگە رایگەیاند، لە2010 تا 2019 بە هۆی تۆپبارانەكانی توركیا و ئێرانەوە 100 ملیۆن دۆنم دارستان لە هەرێمی كوردستان سووتاوە.

عەبدولڕەزاق خەیلانی وتی” لەساڵی 2010 هەتا ساڵی 2019 بەپێی ئەو لێدوانەی بەڕێز سەرۆكی دەستە بەنزیكەیی 100 ملیۆن دۆنم دارستان سوتاوە،‌ بەهۆی تۆپبارانەكانی توركیا و ئێرانەوە، هەردووكیان تۆپباران دەكەن بە ‌بیانوی ڕاوەدوونانی نەیارەكانیان و بەرهەڵستكارەكانیان ئەوان ئەو شوێنانە هەم تۆپباران دەكەن هەم ئۆپراسیۆنی سەربازی تێدا ئەنجام دەدەن، دەبێتەهۆی شكاندن و سوتاندنی دارەكان هەموو ئەوانە هۆكارن بۆ تێكچوونی ژینگە،‌ بەڵام بۆ كەمبوونەوەی ڕێژەی سەوزایی بڕین و سووتانە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا