پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لەلایەن دادگاوە لەسەر كەیسی كوشتنی كارمەندێكی ئاسایش، فەرمانی دەستگیركردن بۆ عەبدوڵڵای كوێخا موبارەك و دوو كوڕی و دوو ئامۆزایی و دووبرای دەرچوو.
سەركەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند: لەلایەن دادگاوە لەسەر كوشتنی كارمەندێكی ئاسایش فەرمانی دەستگیركردن بۆ حەوت كەس دەرچووە، كە سەرجەمیان لەئێستادا هەڵهاتوون و لەیاسا قاچاغن.
وتیشی: لەسەر ئەو تاوانە فەرمانی دەستگیركردن بۆ عەبدوڵڵای كوێخا موبارەك و دوو كوڕ و دوو ئامۆزایی و دووبرای ناوبراو دەرچووەو لەئێستادا سەرجەمیان بەرەوە شوێنێكی نادیار هەڵهاتوون.
وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو: لەلایەن دادگاوە سەرجەم پۆلیسی پارێزگاكانی هەرێم ئاگادار كراونەتەوە كە ئەو حەوت تۆمەتبارە لەهەر شارێكن دەستگیربكرێن و رووبەڕووی یاسا بكرێنەوە.