یەکێتی: لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنین لەوادەی خۆیدا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە هەموو ئامادەکارییەکەوە بەشداری لە هەڵبژاردنەکەی 10ی 6ی ئەمساڵدا دەکات و ناو و لیستی کاندیدەکانیشی پێشکەش کردووە و لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردنەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش دەڵێت: یەکێتی لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندایە لەو وادەیەی کە سەرۆکی هەرێمی کوردستان دیاریکردووە.

رزگار حاجی حەمە لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند: یەکێتی لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانە لەو وادەیەی کە لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە بە مەرسوم رۆژی 10ی 6 دیاریکراوە.

رزگار حاجی حەمە وتی: یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەموو ئامادەکارییەکی کردووە و بەهێچ شێوەیەک لەگەڵ دواخستنی وادەی هەڵبژاردنەکان نییە و پێشمان خۆشە هەموو هێزولایەنە سیاسییەکانی دیکەش بەشداری لەهەڵبژاردنەکەدا بکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا