خەرجیی مانگانەی کۆکردنەوە و گواستنەوە و داپۆشینی خاشاک لە هەرێم نزیکەی 10 ملیار دینارە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان مانگانە نزیکەی 10 ملیار دیناری بۆ کۆکردنەوە و گواستنەوە و داپۆشینی زیاتر لە شەش هەزات تۆن زبڵ و خاشاکی ڕۆژانەی هەرێم خەرج دەکات.

لەوبارەیەوە ئاراس فوئاد سابر، بەڕێوەبەری ژینگەپارێزی و چارەسەری خۆڵ و خاشاک لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ئاماژەی بەوەکرد، قەبارەی خاشاکی کۆکراوە بەگشتی لەنێوان شەش هەزار بۆ شەش هەزار و 500 تۆندایە لە یەک ڕۆژدا.

وتیشی، قەبارەی خاشاکی کۆکراوە بەپێی وەرزەکان دەگۆڕێت و پڕۆسەی کۆکردنەوە و گواستنەوە و خاوێنکردنەوەشی بەپێی تایبەتمەندی شوێنەکان دەگۆڕدرێت.

ئاشکراشی کرد، خەرجیی مانگانەی کۆکردنەوە و گواستنەوە و داپۆشینی زبڵ و خاشاک لە هەرێمی کوردستان دەگاتە نۆ ملیار و 952 هەزار و 755 دینار و 32 گرێبەست بۆ خزمەتگوزارییەکانی کۆکردنەوە و گواستنەوە و داپۆشینی خاشاک و خاوێنکردنەوە لە هەرێمی کوردستان واژوو کراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا