بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە: پێشمەرگە بۆ وەرگرتنی “ئیحتیاتی” جوڵەی پێکراوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە هێز بەرەو کەرکووک جوڵێندرابێت و ئاشکرایکرد، کە ئەو هێزانە بۆ وەرگرتنی “ئیحتیاتی” خۆیان بەرەو سنووری پردێ لە ئەگەری قۆستنەوەی دۆخی کەرکووک لەلایەن تیرۆرستانی داعشەوە جوڵەیان پێکراوە.

عەبدولخاق باپیری، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تیمی پارتی دیموکراتی کوردستان بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندووە، پێشمەرگە جوڵەی پێنەکراوە بەرەو پردێ و کەرکووک، بەڵکو تەنها ئیحتیاتی خۆیان وەرگرتووە.

ئەو بریکارەی وەزارەتی پێشمەرگە بە دەنگی ئەمریکاشی وتووە، “هێزی پێشمەرگە خەتی تەماسی هەیە لەو ناوچانە، داعش هەیە لەو میحوەرانە، کاتێک حاڵەتێکی نا ئاسایی دروست دەبێت ئەو پێشمەرگانەی لە ناوچەکەن خۆیان دەخەنە حاڵەتی ئامادەباشیەوە بۆ حالەتی ئیحتیات، هەموو وەحداتی عەسکەری حەزەراتی خۆیان دەکەن و دەبێت تەواجوداتی خۆیان بسەلمێنن، خوا نەکات حاڵەتێکی لە ناکاو دروست ببێت یان داعش ئیستیغلالی ئەو دۆخە بکات.”

رۆژی شەممە، 3ی ئەیلوولی 2023 پاش درووستبوونی ئاڵۆزی و شەهیدبوونی ژمارەیەک خۆپشاندەری کورد لە کەرکووک، دەنگۆی جوڵەپێکردنی بەشێک لە هێزەکانی پێشمەرگە بەرەو ئەو شارە بڵاوبوویەوە. نووری حەمە عەلی بەرپرسی میحوەری پردێ، بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندبوو، “پلانمان هەبووە بەرەو کەرکووک بڕۆین، بەڵام هەندێک بەرپرسی دڵسۆزی عێراق دەستوەردانیان کردووە و داوایان لێکردووین دان بە خۆماندا بگرین”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا