کەرکوک..تۆمەتبارێک دەستگیرکرا بڕی 63 ملیۆن دیناری لە خزمێکی خۆی دزیوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی کەرکوک ڕایگەیاند، تۆمەتبارێکیان دەستگیر کردووە کە بڕی 63 ملیۆن دیناری عێراقی لە خزمێکی خۆی دزیوە.

ئەمڕۆ شەممە، بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی کەرکوک لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، لە لایەن هێزەکانی بنکەی پۆلیسی قەرەهەنجیرەوە تۆمەتبارێک دەستگیرکراوە کە بڕی 63 ملیۆن دیناری عێراقی لە خزمێکی خۆی دزیوە، دوای دەستگیرکردنی پارەکە گەڕێندراوەتەوە بۆ خاوەنەکەی.

ئاماژەیان بەوەشداوە، تۆمەتبار لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا کراوە،  لەلایەن دادوەری لێکۆڵەرەوە بەپێی ماددەی 444 لە سزادانی عێراقی رەوانەی دادگای تایبەتمەند کراوە.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا