پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
مەفرەزەكانی نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی ڕاپه‌ڕین سێ تۆمەتباریان له‌كاتی دزی كردن‌دا دەستگیركرد.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، له‌میانه‌ی گه‌ڕانه به‌رده‌وامه‌كانی مەفرەزەكانی نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی ڕاپه‌ڕین بۆ ناو بازاڕ‌و گه‌ڕه‌كه‌كان، توانرا سێ تۆمه‌تبار له‌كاتی دزی كردن‌دا ده‌ستگیربكرێن كه بتڵی غاز‌و چه‌ند كه‌لوپه‌لێكی تریان دزیبوو.
ئەوەشی خستەڕوو، له‌كاتی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كاندا ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر ئوتۆمبێلی تۆمه‌تباران‌و چه‌كێك له‌جۆری ده‌مانچه‌و چه‌ند ئامێرێكی تردا كه بۆ تاوانی دزی كردن بەكاریانهێناوە .
بەگوێرەی بڵاوکراوەکەی پۆلیسی سلێمانی، لەئێستادا سه‌رجه‌م تۆمەتباران (م، ف، م) له‌دایكبووی 1997 و (هـ، ر، ك) له‌دایكبووی 2002 و (هـ، هـ، ع) له‌دایكبووی 2003 بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون‌و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.