پۆڵەتیک پرێس:
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
12 پەرلەمانتاری کوردستان لە کۆمەڵی دادگەریی و فراکسیۆنی گۆڕان دژی بڕیاری درێژکردنەوەی نایاسایی پەرلەمان دەستیان لەکارکێشایەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە عەبدولستار مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “کشانەوە و بایکۆتکردنی پەرلەمان و نەبوونەبەشێک لەو کارە نایاساییەی دەسەڵات کە دەیکات ڕادەگەیەنین”.
وتیشی، “ئێمە لە ئێستاوە لە هەر مەیدانێک بین بەیەکەوە و بە هاوبەشی بڕیاردەدەین و بەردەوام دەبین لە فشارەکانمان تا بەزووترین کات هەڵبژاردنی پەرلەمان ئەنجام بدرێت”.
جەختی لەوەش کردەوە، کاری ئێستا و داهاتووشمان دژی ئەم دەسەڵاتە دەبێت کە بەهای بۆ هیچ شتێک نەهێشتووەتەوە.