ساڵح موسلیم: لەگەڵ هەموولایەك ئامادەین بۆ گفتوگۆ

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ، چوارشەممە، ساڵح موسلیم هاوسەرۆكی پارتی یەكێتی دیموكراتی، رایگەیاند كە ئەوان ئامادەن بۆ دیالۆگ كردن لەگەڵ سەرجەم لایەنەكان، لەوانەش توركیا، ئەگەر ئەوە خزمەت بە چارەسەركردنی قەیرانی سیاسی سوریا بكات.

ساڵح موسلیم، رایگەیاند، ئێمە پێشوازی لە سەرجەم ئەو لایەنانە دەكەین كە هیواخوازی چارەسەری كێشەی سوریا و دۆزی كوردن.

ساڵح موسلیم ئاماژەی بەوەكرد، توركیا ناوچە كوردیەكانی وەك (عەفرین وگرێ سپی و سەرێ كانی) لە رۆژئاوای كوردستان داگیركردووە و هەزارەها كەسی لە ماڵ و حاڵیان وەدەرناوە و ئاوارەی كردوون، بۆیە بەر لە دەسپێكردن بە هەر گفتوگۆیەك دەبێت كێشەی ئەو ناوچانە چارەسەر بكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا