هەپەگە: كوژرانی ژمارەیەك سەربازی توركیای راگەیاند

 پۆڵەتیك پرێس

هێزەکانی پاراستنی گەل هەپەگە كوژرانی 17 سەربازی توركیای لە ناوچەكانی ئاڤاشین، زاپ و هەفتانین، ڕاگەیاند.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لەسەر چالاکی هێزەکانی دژی سوپای تورکیا لە هەرێمەکانی ئاڤاشین، زاپ و هەفتانین، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

هەپەگە ڕایگەیاندووە، لە بەرخۆدانی هێزەکانیان بەرامبەر سوپای تورکیا لە هەرێمەکانی ئاڤاشین، زاپ و هەفتانین، 17 سەربازی سوپای توركیا كوژراون. كە هەشت لەوانە لە شەڕەكانی ناوچەی ئاڤاشین، پێنجیان لە ناوچەی زاپ و چواریان لە ناوچەی هەفتانین كوژراون.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە،  لەناو سەربازە كوژراوەكانی توركیادا فەرماندەیەكی پلەدارهەیە.

راگەیەندراوەكەی ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل ئاماژەی بەوەشداوە،  لە 29ی نیسانی 2021دا، دوو گەریلا بەناوەكانی دەلال و ڤیان لە دوای شەڕی قارەمانانە لە دژی سوپای تورکیا، لە شەڕی زاپدا شەهید بوون.

لە راگەیەندراوەكەی هەپەگەدا ئەوەشهاتووە، كوژرانی ئەو 17 سەرازەی توركیا لە رۆژی 30ی نیسان تاوەكو 2ی ئایاربووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا