پۆڵه‌تیك پرێس:
دادگای مافی مرۆڤی ئه‌وروپا دۆسیه‌ی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆكی پێشووی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) یه‌كلاده‌كاته‌وه.
بڕیاره ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا له‌دانیشتنێكدا جارێكی دیكه دۆسیه‌ی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش بخاته‌وه به‌رباس و داوا له‌توركیا بكات ناوبراو ئازاد بكات.
ماهسونی کارامان، پارێزەری دەمیرتاش به‌میدیاكانی ڕاگه‌یاند، ئه‌وان چاوەڕێن ئەمڕۆ دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا هه‌ڵوێستی هه‌بێت و بڕیارێکی تووند لەسەر دۆسیەكه‌ی ده‌میرتاش بدات.
كارامان چاوه‌ڕێده‌كات دادگای مافی مرۆڤی ئه‌وروپا، تورکیا پابەند بکات بە جێبەجێکردنی بڕیاری ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش.
ڕۆژی 4ـی تشرینی دووەمی ساڵی 2016 سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش به‌تۆمه‌تی “تیرۆر” ده‌ستیگیركرا و ماوه‌ی چوار ساڵه له‌زینداندایه.
پێشتر دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا ڕۆژی 20ـی تشرینی دووەمی ساڵی 2018 بڕیاریدا دەمیرتاش ئازادبكرێت، بەڵام توركیا داواكه‌ی دادگای مافی مرۆڤی ئه‌وروپای ڕه‌تكرده‌وه.
به‌ده‌ر له دادگای مافی مرۆڤی ئه‌وروپا، دادگای دەستووری تورکیاش داوای ئازادكردنی ده‌میرتاشی كرد، به‌ڵام له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیاوه ئه‌و داوایه‌ی دادگا توركییه‌كه ڕه‌تكرایه‌وه.