هۆشداری توند لە ئەمریكاوە بۆ توركیا: رێگەنادەین ببنە هەڕەشە بۆ هاوپەیمانە كوردەكانمان

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمریكا هۆشداریی دەداتە توركیا و دەڵێت، ڕێگە نادەین توركیا ببێتە هەڕەشە بۆ سەر هاوپەیمانە كوردەكانمان لە سوریا.

بەرپرسێكی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا (پنتاگۆن) ڕایگەیاند، ئەو دەنگۆیانەیان بیستووە كە باس لە ئەگەری هێرشی توركیا و گروپە چەكدارەكان دەكەن بۆ سەر باكور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، بۆیە هۆشداریی بە هەموو لایەك دەدەن كە ئیدارەی (بایدن) ڕێگە نادات هیچ لایەنێك ببێتە هەڕەشە بۆ سەر هاوپەیمانە كوردەكانیان.

ماوەی چەند هەفتەیەكە بەرپرسانی توركیا باس لەوە دەكەن لە ئامادەكاریدان بۆئەوەی هێرش بكەنە سەر ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی هێزەكانی سوریای دیموكرات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا