توركیا بەنیازە ژمارەیەك پەرلەمانتاری هەدەپە دادگایی بكات

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دادی توركیا 12 دۆسیەی تاوانی چەند پەرلەمانتارێكی ئاڕاستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی ئەو وڵاتە كردوە بۆ لێسەندنەوەی پارێزبەندی.

بەپێی هەواڵێكی میدیاكانی توركیا، وەزارەتی دادی توركیا 12 دۆسیەی لە دژی 10 پەرلەمانتار ئاڕاستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی توركیا كردوە بۆ لیسەندنەوەی پارێزبەندی كە 10 دۆسیە لە دژی نۆ پەرلەمانتاری پارتی دیموكراتی گەلان”هەدەپە”و دوو دۆسیەش دژ بە پەرلەمانتارێكی پارتی هەرێمە دیموكراتەكانە.

سەرۆكایەتیی پەرلەمانیش دۆسیەكانی ئاڕاستەی لیژنەی دادپەروەری و دەستووركردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا