پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەپێی دوایین زانیارییەكانی دەزگای لوتكە، ئۆفیسی ڕێكخستنی كۆچ لە ماوەی حەوتدا مانگدا 37 هەزارو 270 كۆچبەر لە توركیا دیپۆرت كراونەتەوە.
دەزگای لوتكە لەراگەیەندراوێكدا بلاویكردەوە: لەكۆی ئەو كۆچبەرانەی دیپۆرتكراونەتەوە زیاتر لە 12 هەزارو 800 كۆچبەریان ئەفغانی بوون و پێنج هەزارو 840یان پاكستانی بوون و 18 هەزارو 339 كۆچبەریش لە نەتەوەكانی دیكە بوون.
جێگەی ئاماژەیە بەپێی ئامارەکانی تورکیا لەم چەند مانگەی رابردوودا، ژمارەی کۆچبەری ئەفغانی لەو وڵاتەدا زیادی کردووە ئەویش بەهۆی بارودۆخی ناسەقامگیری ئەفغانستانەوە.
بەپێی زانیارییەکانی کوردە یەشار نوێنەری دەزگای لوتکە لە وڵاتی تورکیا، لە نێو ئەو كۆچبەرانەدا شەش کۆچبەری عێراقی هەبوون کە بە ڕەزامەندی خۆییان گەڕاوەتەوە عێراق.
نوێنەری دەزگای لوتکە لە وڵاتی تورکیا راشیگەیاندووە، بەرواری 14 ی ئاب 2021 ئەو شەش کۆچبەرە لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی هەولێری نێودەوڵەتییەوە گەیشتوونەتەوە خاکی کوردستان.