وەزیری ناوخۆ: هیچ کات رێگەنادەین هەرێمی کوردستان ببێتە سەرچاوەی هەڕەشە بۆ هیچ لایەنێک

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هیچ کات رێگەنادەین هەرێمی کوردستان ببێتە سەرچاوەی هەڕەشە بۆ هیچ لایەنێک.

ئەمڕۆ سێشەممە ڕێبەر ئەحمەد ئاماژەی بەوەکرد، داوامان لە دراوسێکان ئەوەیە هاوکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بن و گرفتەگان بە گفتوگۆ و لەیەکتێگەیشتن چارە بکرێن.

وتیشی، حکومەتی هەرێم هەمیشە پشتیوانی لە بوونی ئارامی و سەقامگیری سەر سنوورەکان کردووە و هیچ کات ڕێگەنادات خاکەکەی ببێتە سەرچاوەی هەڕەشە بۆسەر هیچ لایەنێک.

ئەم قسانەی وەزیری ناوخۆ لەکاتێکدایە، ماوەی چەند مانگێکە تورکیا و ئێران لە دوو بەرەی جیاوە ڕۆژانە هێرشدەکەنەسەر ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا