پارتی و سیادە بۆ چوارچێوەی هەماهەنگی: بەبێ ڕەزامەندی سەدر بەشداری لە پێکهێنانی حکومەت ناکەین

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

چەند سەرچاوەیەکی سیاسی ئاگادار ئاشکرایانکرد، پارتی دیموکراتی کوردستان و هاوپەیمانی سیادە چوارچێوەی هەماهەنگییان ئاگادارکردووەتەوە لەوەی بەبێ ڕەزامەندی موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر، بەشداری لە پێکهێنانی حکومەتدا ناکەن.

ئەو سەرچاوانە بە میدیای عێراقییان ڕاگەیاند، “کۆتا هەڵوێستی پارتی دیموکراتی کوردستان و هاوپەیمانی سیادە مانای ئەوە نییە وازیان لە هەماهەنگی هێنابێت لەگەڵ ڕەوتی سەدر، هەردوولاشیان چوارچێوەی هەماهەنگییان ئاگادارکردووەتەوە لەوەی بەبێ ڕەزامەندی موقتەدا سەدر بەشداری لە پێکهێنانی حکومەتدا ناکەن”.

جەختیان لەوەش کردەوە، پارتی و سیادە هەرگیز لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی دژی ڕەوتی سەدر ناوەستنەوە، بەڵکو کار بۆ لێکنزیککردنەوەی ئەو دوو بەرەیە دەکەن، ئەگەر لەم کارەشدا سەرنەکەوتن ئەوا هەرگیز دژی سەدر ناوەستنەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە دوێنێ یەکشەممە نوری مالکی سەرکردەی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی داوای کرد واز لە بژاردەی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان بهێنن و پەلە بکەن لە پێکهێنانی حکومەت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا