نوسینگەی بانکی ناوەندی لە سلێمانی دەکرێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بانکی ناوەندی بە نوسراوی فەرمی رەزامەندی دەربڕیووە لەسەر کردنەوەی لقێک لە بانکی ناوەندی لە پارێگای سلێمانی. یەکەم ئەرکی ئەم بانکەش پێدانی قەرزی درێژخایەن و پێشینەی خانووبەرە و هاوسەرگیرییە بە هاوڵاتییان

د. بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە پەیامنێری پۆڵەتیک پرێس ئامادەی بوو رایگەیاند، بانکی ناوەندی عێراق بە نوسراوی فەرمی رەزامەندی دەربڕیووە لەسەر کردنەوەی نوسینگەی بانکەکە لە پارێزگای سلێمانی و لە ئێستادا ئەوەی ماوەتەوە لەسەر شانی حکومەتی خۆجێی سلێمانییە بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە.

د. بڕیار رەشید رایگەیاند، یەکێک لە ئەرکەکانی ئەم بانکە بریتی دەبێت لە پێدانی قەرزی درێژخایەن و پێشینیەی خانووبەرە و هاوسەرگیری و پارەدارکردنی پرۆژە بچووک و مامناوەندەکانی تاک. هەروەها دەشڵێت، بە کردنەوەی ئەم بانکە، هاوڵاتییانی پارێزگای سلێمانی هاوشانی تەواوی پارێزگاکانی عێراق، سودمەند دەبن لەم قەرز و پێشینانەی بانکی ناوەندی عێراقی.

ئەندامەکەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق راشیگەیاند، لەگەڵ دەستبەکاربوونی عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق و لەسەر داوای ئەندامانی لیژنەی دارایی و ئابووری، رەزامەندی دراوە بە کردنەوەی نوسینگەیەکی ئەو بانکە.

گرفتی هەموو هاوڵاتییانی عێراق بەرزبوونەوەی بەهای دۆلارە بەرامبەر بە دینار، لە ئەگەری کردنەوەی ئەم بانکە لە سلێمانی، هاوڵاتییان و پیشەوەران دەتوانن بەنرخی بانکی ناوەندی دۆلار بکڕن کە رۆژانە بڕێکی زۆر دۆلار دەخاتە بازاڕەوە بە نرخی جێگیری بانکی ناوەندی کە 100 دۆلار بەرامبەرە بە 132 هەزار دینار.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا