ئەنجومەنی وەزیران دەرئەنجامی سەردانی شاندی دانوستانکاری هەرێم بۆ بەغدا تاوتوێدەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە و دەرئەنجامی کۆبوونەوەکانی شاندی باڵای دانوستانی هەرێم و شاندی حکومەتی فیدراڵی تاوتوێ دەکات.

لەوبارەیەوە فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، کۆبوونەوەکە چەند تەوەرێک لە خۆ دەگرێت و تەوەری یەکەم تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی دەرئەنجامی سەردان و کۆبوونەوەکانی شاندی باڵای دانوستانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندی حکومەتی فیدراڵی لەسەر پرسی بودجە، نەوت و غاز، دەروازە سنورییەکان و دیوانی چاودێری دارایی.

هاوکات، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی زانیاری لەسەر پێشکەش کردنی خزمەتگوزارییەکان بە کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیان و راگیراوانی سیاسی.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری باسی لەوەش کرد، بڕگەی سێیەم و کۆتایی تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی پلانی ساڵی 2023ی ئەنجومەنی ژینگە لە بارەی گۆڕانکاری کەشوهەوا.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا