حاجى مه‌سیفى له‌ پۆڵه‌تیك پرێسه‌وه‌ روونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر چه‌ند بابه‌تێك ده‌دات و ده‌ڵێت ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر من ده‌وترێت دوورە لە راستیەوە

پۆڵه‌تیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حاجى مه‌سیفى سكرتێرى ئه‌نجومه‌نى پشتیوانى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان تایبه‌ت به‌ پۆڵه‌تیك پرێسى راگه‌یاند، دوو رۆژه‌ به‌شێك له‌ په‌یج و سایت و كه‌ناڵه‌كان، هێرشێكى بێ بنه‌ماو كۆمه‌ڵێك رسته‌و ده‌سته‌واژه‌ى بێ بنه‌ماو چه‌واشه‌كارانه‌ ده‌رهه‌ق به‌من و پۆسته‌كه‌م بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ هه‌موویان دوورن له‌ راستییه‌وه‌.

حاجى مه‌سیفى سكرتێرى ئه‌نجومه‌نى پشتیوانى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان تایبه‌ت به‌ پۆڵه‌تیك پرێسى راگه‌یاند: دركم به‌وه‌كردووه‌ یه‌ك دوو رۆژه‌ به‌شێك له‌ په‌یج و سایت و كه‌ناڵه‌كان، هێرشێكى بێ بنه‌ماو كۆمه‌ڵێك رسته‌و ده‌سته‌واژه‌ى بێ بنه‌ماو چه‌واشه‌كارانه‌ ده‌رهه‌ق به‌من و پۆسته‌كه‌م بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ هه‌موویان دوورن له‌ راستییه‌وه‌، بۆیه‌ هه‌ق نییه‌ میدیاو میدیاكاران له‌ژێر كاریگه‌رى ئه‌م و ئه‌و میسداقیه‌تى خۆیان له‌ده‌ست بده‌ن، پێویسته‌ به‌ راستگۆیى ئیشه‌كه‌ى خۆیان به‌جێبگه‌یه‌نن.

حاجى مه‌سیفى وتى: من سكرتێرى ئه‌نجومه‌نى پشتیوانى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستانم، جه‌نابى كاك بافڵ سه‌رۆكى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان خۆشى سه‌رۆكى ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌یه‌، كه‌ له‌ پێنجه‌مین كۆنگره‌ى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان ده‌نگى بۆدراوه‌، كه‌واته‌ موڵكى هیچ كه‌سێك نییه‌ موڵكى یه‌كێتیه‌، هه‌ر له‌ كۆنگره‌ش ئیش و كاره‌كانى دیاریكراوه‌، ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ وه‌كو نیمچه‌ په‌رله‌مانێك وایه‌ بۆ یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان، كاره‌كانى بریتیه‌ له‌ چاودێرى كردن و به‌دواداچوون و هه‌ڵسه‌نگاندنى هه‌موو كاره‌كانى ئۆرگانه‌كانى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان، ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ش له‌سه‌ر پێیه‌ و بڕیارى بۆده‌رچووه‌، وه‌ من به‌ ده‌ست و خه‌تى سه‌رۆكى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان بڕیار بۆمن ده‌رچووه‌ كه‌ سكرتێرى ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌بم، وه‌ له‌په‌یڕه‌وى ناوخۆى یه‌كێتیش دیاریكراوه‌ كه‌ له‌ 100 كه‌س پێكدێت، ئه‌وه‌ش دیاریكراوه‌، ئه‌وانه‌ى پێشتر ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى بوون به‌شێوه‌یه‌كى ئۆتۆماتیكى ده‌بنه‌ ئه‌ندامى ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌، به‌شێكى تر ده‌مێنێته‌وه‌ له‌ خه‌ڵكى تێكۆشه‌رو گه‌نج و به‌پێى سنورى جوگرافى و له‌ پێكهاته‌كان سى ڤیان هێناوه‌، بۆئه‌وه‌ى ببنه‌ ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌ن و كاربكه‌ن.

وتیشى، ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ نه‌وه‌ستاوه‌ ئێمه‌ له‌ پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان هه‌م خۆم و هه‌م ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ى تر له‌ ئه‌نجومه‌نى پشیوانى پێشتر ئه‌ندامى سه‌ركرایه‌تى بوون، به‌شداریه‌كى كاریگه‌رمان هه‌بوو بۆسه‌رخستنى لیستى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان، وه‌ من خۆم له‌هه‌ولێر سه‌رپه‌رشتى ناوچه‌ى مه‌خمورم كردو به‌شداربووین له‌ هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردن، ئێمه‌ ئه‌نجامێكى باشمان هێناو به‌رامبه‌ره‌كه‌شمان له‌به‌رامبه‌ر ئێمه‌دا پاشه‌كشه‌ى كرد، كه‌واته‌ ئێمه‌ به‌شداربووین له‌ هه‌موو سیاسه‌ته‌كانى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان و له‌ به‌جێگه‌یاندنى هه‌موو ئه‌و ئه‌ركانه‌ى پێمان سپێردراوه‌.

روونیشیكرده‌وه‌، مه‌كته‌بى سیاسى له‌هه‌ولێر هى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستانه‌ كه‌س رێگرى له‌ من نه‌كردووه‌ بۆ مه‌كه‌ته‌بى سیاسى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان، پێش جه‌ژن كاك ده‌رباز كه‌ سه‌رپه‌رشتیارى مه‌كته‌بى سیاسییه‌ له‌ هه‌ولێر به‌دوایدا ناردووم بۆ كۆبوونه‌وه‌ له‌سه‌ر پرسى كاندیده‌كان و چۆنیه‌تى به‌رنامه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى سیاسى و سه‌ركردایه‌تى ئه‌وێ به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌م كردووه‌ كه‌سیش نه‌یوتوه‌ نابێت بێیته‌ مه‌كته‌بى سیاسى، كه‌واته‌ هه‌موو ئه‌و قسانه‌ى ده‌وترێت هه‌موو دوورن له‌ راستییه‌وه‌ و چه‌واشه‌كردنى خه‌ڵكه‌، بۆیه‌كێتى كه‌مم نه‌كردووه‌و 43 ساڵه‌ له‌ناو یه‌كێتیم و خاوه‌نى سێ براى شه‌هیدم، له‌پێناو رێبازى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان، من تاكه‌ رێباز كه‌ هه‌ڵم بژاردووه‌ رێبازى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستانه‌ خه‌باتكردنه‌ له‌پێناو ئه‌و رێبازه‌.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، من له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى و قوباد تاڵه‌بانى زۆر نزیكم به‌تایبه‌تى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان، من له‌دڵه‌وه‌ ده‌زانم منى زۆرخۆش ده‌وێت و زۆر رێزى له‌من گرتووه‌ هه‌موو جارێك له‌ كۆڕو كۆبوونه‌وه‌كانیش به‌منى وتووه‌، زۆر شتى حزبایه‌تى له‌تۆوه‌ فێربووم، ئه‌مه‌ به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ كاك بافڵ زۆر نزیكه‌ لێم كاك قوبادو كاك ده‌ربازیش به‌هه‌مان شێوه‌، له‌ هه‌ڵبژاردنم بۆ ئه‌و پۆسته‌ به‌ڵێنیان داوه‌ كه‌ پشتگیرى ته‌واوم بكه‌ن بۆسه‌رخستنى ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌، وه‌ كاك بافڵ زۆر پشتیگرى ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌یه‌ و تا ئێستا سێ كۆبوونه‌وه‌مان ئه‌نجامداوه‌، ئێستاش خۆى ئاماده‌كردووه‌ كه‌ ئه‌وه‌ى ماوه‌ له‌ په‌یڕه‌وى كارو په‌یكه‌ره‌ى ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ ته‌واوى بكه‌ین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا