پوتین: ئەمریكا 20 ساڵ لە ئەفغانستان مایەوە، بەڵام ئەنجامی نەبوو

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی روسیا رایگەیاند، ئەمریكا بۆ ماوەی دوو دەیە لە ئەفغانستان ماوەیە، بەڵام هیچ ئەنجامێكی نەبوو.

ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی روسیا لە میانی بەشداریكردنی لە كۆڕبەندی ئابووریی رۆژهەڵات كە لە شاری ڤلادیڤۆستۆكی روسیا بەڕێوەدەچێت رایگەیاند، بارودۆخی ئەفغانستان دوای كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا و وڵاتانی دیكەی رۆژئاوا “كارەساتە”.

هاوكات رەخنەی لە سیاسەتی ئەمریكا لە ئەفغانستان گرت و رایگەیاند، ئەمریكا بۆ ماوەی دوو دەیە لەو وڵاتە مایەوە، بەڵام هیچ ئەنجامێكی نەبوو.

پوتین وتیشی، “دۆخی ئەو وڵاتە كارەساتە، چونكە ئەمریكییەكان كە كەسانی زۆر پراگماتیكین زیاتر لە 1.5 تریلیۆن دۆلاریان لە ماوەی ئەو ساڵانەدا لە ئەفغانستان خەرجكرد، بەڵام ئەنجامەكەی چی بوو؟ هیچ”.

پوتین باسی لەوەكرد، ئەگەر سەیرێكی ئەو خەڵكە بكەن كە ئەفغانستان جێدەهێڵن و هەوڵی گەشتن بە ئەمریكا دەدەن، ئەوا تێدەگەن كە كارەسات لەو وڵاتە روودەدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا