شۆفێرانی پاس لە سلێمانی مانگرتنیان راگەیاند

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەهۆی گرانبوونی نرخی بەنزین ژمارەیەک لە شۆفێرانی پاس و خاوەنپاسەکان لەبەردەم بینای قائیمقامیەتی سلێمانی مانگرتنیان راگەیاند.

ئەمڕۆ یەکشەممە پەیامنێری پۆڵەتیک پرێس رایگەیاند، ژمارەیەک لە خاوەنپاسەکانی سلێمانی بەهۆی گرانبوونی نرخی بەنزین مانگرتنیان راگەیاندووە و لە کارەکانیان دەوەستن تا وەڵامی داواکارییەکانیان دەدرێتەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، دوێنێ شەممە نرخی بەنزین بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە بەجۆرێک لە هەندێک لە بەنزینخانەکان، نرخی یەک لیتر بەنزینی سوپەر گەیشتە 1050 دینار.

بەشێک لە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین دەگەڕێتەوە بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان و هاوردەکردنی بەنزین لە وڵاتی ئێرانەوە کە بە نرخی بازاڕەکانی جیهان هەناردە دەکرێت، جگە لەوانەش چەند رۆژێک بەر لە هەڵبژاردنی پێشوەختە، حکومەتی عێراق ناردنی بەنزینی راگرت بۆ هەرێم.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا