بوومەلەرزەیەکی بەهێزی دیکە لە ئەفغانستان ڕوویدا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ، بوومەلەرزەیەکی بەهێزی دیکە شاری هێراتی لە ئەفغانستان هەژاند.

بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ یەکشەممە15ی تشرینی یەکەم، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.3 پلەی ڕێختەر شاری هێراتی لە ئەفغانستان هەژاند.

لەکاتێکدا ئەمە یەکەمین بوومەلەرزەنییە، بەڵکو زنجیرەیەک بوومەلەرزە ئەفغانستانی گرتەوە، ڕۆژی شەممە7ی تشرینی یەکەم، بۆ یەکەم جار سێ بوومەلەرزەی بەهێز شاری هێراتی گرتەوە، کە بەهۆیەوە زیاتر لە دوو هەزار کەس گیانیان لەدەستدا و هەزارانی دیکەش برینداربوون.

هاوکات، ڕۆژی چوارشەممە11ی تشرینی یەکەم، بۆ جاری دووەم بوومەلەرزەیەکی بەهێز هەمان شاری هەژاند.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا