ئەمریكا دەستوەردان لە پێكدادانەكانی پەنجشیر ناكات

پۆڵەتیك پرێس

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا پنتاگۆن، لە وەڵامی پرسیارێكدا سەبارەت بەوەی كە ئایا سوپای ئەمریكا هاوكاری ئەو هێزە خۆجێییانە دەكات كە لە ویلایەتی پەنجشیر بەرهەڵستی دەسەڵاتی تاڵیبان دەكەن یان نا؟ رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنی سەربازیی ئەمریكا لە ئەفغانستان كۆتایی هاتووە.

جۆنن كیربی لە كۆنگرەی رۆژنامەوانیدا باسی لە كشانەوە لە ئەفغانستان كردو رایگەیاند، خوێن و سامانیان خەرج كرد بۆ ئەوەی ئەفغانستان دووبارە نەبێتەوە بە بەندەرێكی ئارام “بۆ گرووپە تیرۆریستییەكان” و لەو قۆناغەشدا هاوكاربوون تا هێزەكانی ئەفغانستان دەسەڵات و توانایان لە گۆڕەپانەكەدا هەبێت، بەڵام بە روونی كەس پێشبینی ئەوەی نەكرد ئەوان نەتوانن بجەنگن.

لە وەڵامی پرسیارێكدا سەبارەت بەوەی كە ئایا پشتیوانی گروپەكانی پەنجشیر دەكەن دژ بە تاڵیبان لە شەڕ و پێكدادانەكانی نێوان تاڵیبان و گرووپە خۆجێیەكاندا؟ كیربی رایگەیاندن ئۆپەراسیۆنی سەربازیی ئەمریكا لە ئەفغانستان كۆتایهاتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا