تەندروستی سلێمانی بەدواداچون بۆ ڤایرۆسی سارس دەكات

پۆڵەتیك پرێس

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، “هیچ بەڵگەیەکی زانستی لەبەر دەست نیە، بۆ بونی حاڵەتی تووشبوی ڤایرۆسی سارس”.

ئه‌مڕۆ هه‌ینی، ده‌زگای ته‌ندروستی پێشمه‌رگه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، “لە تاقیگەی مۆلیكولەری نەخۆشخانەی ئاســـــــــا لە پشكنینە نوێكاندا بۆ گومان لێكراوان بە پەتای كۆرۆنا بۆمان دەركەوتووە كە لە ئێستادا جگە لە ڤایرۆسی كۆرۆنــــــا، ڤایرۆسی سارس كە بە Severe Acute Respiratory Syndrome (SARS) ناسراوە لە ناو هاوڵاتیاندا بڵاو بۆتەوە”.

لەدوای ئەو ڕاگەیەندراوە، د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، “هیچ بەڵگەیەکی زانستی لەبەر دەست نیە، بۆ بونی حاڵەتی تووشبوی ڤایرۆسی سارس لە شاری سلێمانی”.
دەشڵێت، ” بەدواداچوونی ورد دەکەین بۆ بابەتەکە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا