تەرمی ژن و مێردێکی مەریوان لە ئاوەکانی یۆناندا دۆزرایەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

تەرمی دوو کۆچبەری گەنجی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە دەیانویست بچنە ئەوروپا و لە نزیک دورگەی سیریسی یۆنان خنکابوون، دۆزرانەوە.

بەپێی زانیارییەکان، جەلیل ڕەوانگەردی تەمەن 34 ساڵ و سومەیە جامخانەی تەمەن 23 ساڵ کە هاوسەری یەکتر بوون، کاتێک ویستوویانە بچنە ئەوروپا لە شاری سالۆنیک بەرەو ئەسینا بە ڕووبارێکدا ڕۆشتوون و بەهۆی نەشارەزایی و تاریکی شەو لە ئاوەکەدا خنکاون.

ئەوەش هاتووە، سەرەتا ژنەکە ئاو بردوویەتی و دواتر هاوسەرەکی ویستوویەتی ڕزگاری بکات، بەڵام هەوڵەکانی بێسوود بوون و ئەویش خنکاوە.

ئەو ژن و مێردە ساڵی ڕابردووش هەوڵی گەیشتنیان بۆ ئەوروپا دا، بەڵام هەوڵەکەیان سەرکەوتوو نەبوو، ئەوەبوو لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ویستیان لەڕێی تورکیاوە بەرەو یۆنان بڕۆن.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک