کەشناسیی سلێمانی: ئەمساڵ بڕی 302 ملیم باران لە سلێمانی باریووە

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کەشناسیی سلێمانی، بڕی بارانبارینی ئەمساڵی پارێزگاکەی راگەیاند و بەراورد بە ساڵی رابردوو تا ئەم بەروارە، بڕی 13 ملیم باران کەمتر باریووە.

دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزانیی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، ئەمساڵ تا بەرواری (07-2-2024)، بڕی 302 ملیم باران لە پارێزگای سلێمانی باریووە، ئەمەش بەراورد بە ساڵی رابردوو نزیکەی 12 ملیم کەمتر باران لەو پارێزگایە باریووە.
بەگوێرەی داتاکانی کەشناسیی سلێمانی، ساڵی پار نزیکەی 315 ملیم تا ئەم بەروارە لە سنووری شاری سلێمانی باریووە.

هاوکات ئەوەشی خستەڕوو، لە 24 کاتژمێری رابردوودا بڕی 0.4 ملیم باران باریووە.

بڕی بارانبارینی ئەمساڵی بەشێک لە شار و شارۆچکەکانی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین:

سلێمانی 302.2 ملیم
بەکرەجۆ 249.9 ملیم
هەڵەبجە 419 ملیم
تەوێڵە 614 ملیم
بەرزنجە 722 ملیم
پێنجوێن 716 ملیم
چوارقوڕنە 486 ملیم

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا