شاندێكی باڵای هەرێم بەشداری لە پرسەی خەلیفە بن زاید دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی شاندێكی باڵای هەرێم گەیشتنە ئەبوزەبی پایتەختی ئیمارات بەمەبەستی بەشداریكردن لە پرسەی خەلیفە بن زاید، سەرۆكی كۆچكردووی ئەو وڵاتە و سەرەخۆشییان لە محەمەد بن زاید كرد.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان؛ مستەفا سەید قادر، جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان سەرەخۆشییان لە محەمەد بن زاید و گەلی ئیمارات كرد بەبۆنەی كۆچی دوایی خەلیفە بن زاید.

هاوكات بەبۆنەی هەڵبژاردنی محەمەد بن زاید وەكو سەرۆكی نوێی ئیمارات، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و شاندی باڵای یاوەری هیوای سەركەوتنیان بۆ خواست.

       

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا