فەریق حسێن تەمیمی: هەر خاوەن ناوەندێکی بازرگانی مامەڵە بە دۆلارەوە بکات سزا دەدرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دووشەممە29ی ئایار، وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، هەر ناوەندێکی بازرگانی مامەڵە بە دۆلارەوە بکات بۆماوەی پێنج ساڵ زیندانی دەکرێت.

فەریق حسێن تەمیمی، بەڕێوەبەری ئۆپەراسیۆنەکان لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاشکرایکرد،” لەماوەی ڕابردوو لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا وەزارەت دەستیکردبوو بە هەڵمەتێک بەمەبەستی ڕێگریکردن لە خاوەن بازاڕ و دوکانەکان لە مامەڵەکردن بە دۆلار”.

ئاماژەی بەوەکرد، تائێستا هەڵمەتەکە لە هەموو ناوچەکاندا بەردەوامە، جگە لە هەرێمی کوردستان، لەڕێگەی مەفرەزەکانەوە هەڵمەتی پشکنین و چاودێریکردن لە سەنتەرەکان و بازاڕە بازرگانییەکان و پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل ئەنجام دەدەن، بەمەبستی ڕێگریکردن لە مامەڵەکردن بە دۆلارەوە.

ڕوونیکردەوە، لەلایەن فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، هەموو ڕێوشوێنێکی یاسایی بەرامبەر سەرپێچیکاران گیراوەتەبەر، کە ناوەندە بازرگانییەکان و خاوەن پێشانگاکانی ئۆتۆمبێلی پابەندکردووە بە مامەڵەکردن بە دینار لە بری دۆلار.

جەختیکردەوە، هەندێک کەس هەن سوود لەم ناجێگیریەی دۆلار وەردەگرن، بەڵام هەر خاوەن ناوەندێکی بازرگانی مامەڵە بە دۆلارەوە بکات سزا دەدرێت و سزاکەش دەگاتە پێنج ساڵ زیندانیکردن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا