هاودەكردنی تەماتە بۆ هەرێم قەدەغەكرا

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی هەرێم لە سنوراوێكدا قەدەغەی هاوردەكردنی بەرهەمی تەماتەی بۆ كاتێكی نادیار راگەیاندووە.

لە نوسراوەكەی وەزارەتی كشتوكاڵدا هاتووە، ئەو بڕیارەیان بەئامانجی پاراستنی بەرهەمی جوتیارانی ناوخۆیەو بڕیارەكە لە رۆژی 27ی ئەم مانگەوە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

لەبەشێكی دیكەی نوسراوەكەدا ئاماژە بەوەكراوە، لە ئێستادا تەنها رێگە بەو بەروبومانە دەدرێت كە مۆڵەتی هاوردەكردنیان وەرگرتووە.

لە ماوەی رابردوودا بەهۆی هاوردەكردنی بەرهەمی تەماتە بۆ ناوخۆ و ساغنەبوونەوەی بەرهەمەكانیان بەشێك لە جوتیاران گردبوونەوەو بەرهەمەكانیان فڕێدەدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا