كۆمسیۆن: سزای سەرپێچیكاران دەدەین

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق دەڵێت، ڕێوشوێنی پێویستیان گرتووەتە بەر بۆ ڕێگریكردن لە سەرپێچی لەكاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا، باس لەوەش دەكات ڕێگە بە هیچ پێشێلكاری و سەرپێچیەك نادەن و لێپێچینەوە لەگەڵ كاندید و لایەنی سەرپێچیكاردا ئەنجام دەدەن.

جومانە غلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند: كۆمسیۆن رێوشوێنی پێویستی داناوە بۆ چاودێریكردنی بانگەشەی هەڵبژاردن، سزای ئەو كەسانە دەدرێت كە سەرپێچی لە بڕیار و ڕێنماییەكانی كۆمسیۆن دەكەن.

ئاماژەی بەوەشكرد، لیژنەی سەرەكی و لاوەكی پێكهێنراوە، بۆ چاودێریكردنی بانگەشەی هەڵبژاردن و ڕێگریكردن لە سەرپێچیكردن.

لەگەڵ نزیكبوونەوەی وادەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق لە 10_10_2021، تا دێت بانگەشەی هەڵبژاردنیش گەرم و گوڕتربێت و لیست و قەوارە و كاندیدەكان زیاتر كێبڕكێی یەكتری دەكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا