پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان دەستبەسەرداگرتنی دەیان كیلۆگرام لە ماددەی هۆشبەری راگەیاند، كە لەلایەن گرووپێكی ئەفریقییەوە هێنرابووە هەرێمی كوردستان و تۆمەتبارانیش دەستگیركران و رادەستی دادگا كران.
لە راگەیەندراوێكی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستاندا هاتوە: هێزەكانی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان، دوای بەدەستخستنی چەند زانیارییەك لە سەرچاوەیەكی باوەڕپێكراوەوە، توانییان دەست بە سەر بڕی (70) كیلۆگرام لە ماددەی هۆشبەر لە جۆری هیرۆیین و تریاكدا بگرن، كە لە لایەن گرووپێكی ئەفریقییەوە هێنرابووە هەرێمی كوردستان، كە لە شێوەی ماددە خۆراكییەكانی وەك (تەحین، ژاژی، كەشك، رەیحان و ئارد) بوو.
ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەو گرووپە پێكهاتبوو لە چوار كەسی ئەفریقیی خەڵكی وڵاتی (غانا)، كە ئەم ماددە هۆشبەرانەیان هێناوەتە هەرێمی كوردستان.
باس لەوەشكراوە، لە لایەن هێزەكانی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستانەوە بە پێی ماددەی (14) لە یاسای سزادانی ماددە هۆشبەرەكان، دەستگیر كران و رادەستی دادگا كران.