سبەی مووچەی پەروەردە و چەند شوێنێكی دیكە دابەش دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان فەرمانی بە بانكەكان كردوە، سبەینێ سێشەممە مووچەی ئەمڕۆ و سبەینێش دابەشبكەن، بەو پێیەش بێت جگە لە دابەشكردنی مووچەی وەزارەتی پەروەردە مووچەی چەند شوێنێكی دیكەش دابەش دەكرێت.

سەرچاوەیەك لە گەنجینەی یەكی سلێمانی رایگەیاند، وەزارەتی دارایی فەرمانی كردووە، رۆژی سێ شەممە جگە لەوەی مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش بكرێت، بەگوێرەی خشتەی وەزارەتی دارایی مووچەی سێ شوێنی دیكەش دابەش بكرێت و دوانەخرێت بۆ ڕۆژانی دواتر.

بە گوێرەی خشتەكەش رۆژی سێ‌ شەممە مووچەی وەزارەتی پەروەردە، كارو كاروباری كۆمەلایەتی، ئەنجومەن و دەزگای ئاسایش و خاوەن پێداویستی تایبەت دابەشدەكرێت.

ئەمەش لەكاتێكدایە ئەمڕۆ دووشەممە بەبۆنەی ڕۆژی عاشورا لە هەرێمی كوردستان پشووی فەرمییە بەوهۆیەوە مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش نەكرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا